پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان لە ئێران و پاکستان و تورکیا
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا 50 ڕێکخراو و دامەزراوەی مافی مرۆڤ داوای پشتیوانی دەستبەجێیان بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی کرد کە لە ئێران و پاکستان و تورکیا نیشتەجێن و داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە کرد کە سنووردارکردنی ئەمنی لەدژی ئەوان ڕابگرن.
ڕێکخراوەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی لە وڵاتانی دراوسێ ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی دەبنەوە و بارودۆخی سەختی ژیان و کارکردن ئەوانی خستووتە مەترسییەوە.
ئەم گروپانە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە زیادبوونی گوشارەکان و دەرکردنی زۆرەملێ، داوای دەستەبەرکردنی ئاسایشی پیشەیی و جەستەیی ئەو چالاکە میدیایانەیان کرد.
گروپەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران و پاکستان و تورکیا کرد کە پشتیوانی لە چالاکییە یاسایی و پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان بکەن و هەلومەرجی ئەمنیان بۆ دابین بکەن بۆ درێژەدان بە چالاکییە پیشەییەکانیان، لە جیاتی سنووردارکردنیان.
گوڵان: سەردار خەلیل
