عێراق لە دوڕیانێکی پڕ مەترسیدایە..
لە تازەترین هەوڵیاندا ئەندام پەرلەمانەکانی شیعە لەسەر داوای حشدی شەعبی لە دژی ئەمەریکا و پشتیوانی بۆ ئێران بەجلی حشدەوە دەیانەوێ دەست بەسەر بڕیارەکانی پەرلەماندا بگرن و یاسای حشدی شەعبی بە زۆرە ملێ تێپەڕێنن. مێژویەکی پڕ شەرمەزاری وەک پەڵەیەک ڕەش بەناوچاوانی حوکمەتی عێراقەوە بەجێ بێڵن. ئەمە کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت و عێراق دەخاتە بەردەم مەترسی. عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ لاواز دەبێت و بە پیری مەرگەوە دەچێت. ئەم هەنگاوانە هیچ چارەسەرێکی نەهێشتوەتەوە جگە لە خۆ یەکلایی کردنەوە نەبێت ڕێگاکان دوانن بەرەی ئێران یا دەبێت بەرەی ڕۆژ ئاواو ئیسرائیل بن. عێراق نەیتوانی ڕاسپاردەکانی ئەمەریکا جێ بەجێ بکات بەڵام چوست و چالاکانە گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی ئێران بووە. ئەم شێوە هەڵەیەی لە سیاسەت دەبێتە مایەی نغرۆ بون. ئەمەریکا ڕێگاو کەناڵ نەما ڕاسپاردەی نەگەیەنێتە بەغدا بە چەند جار دوبارە کردنەوە. لە ڕێگای سەفارەت و کەناڵی دبلوماتی لە ڕێگەی نامە لە ڕێگەی میدیا. کەچی زۆر سادەو ساکار وەرگیراوە و هیچ شتێکیان بەلاوە گرنگتر نیە لە مانەوەی حشدی شعبی. ئایە ئەمەریکا هێزەکانی دەکشێنێتەوە لە عێراق هیچ شرۆڤە و لێکدانەوەیەک هەڵدەگرێ یا تەنها کشانەوەیە بەپێی ڕێکەوتن. ئەمریکا هیچ بەرنامەیەکی کشانەوەی نەبوە لەم قۆناغە هەستیارەدا. زۆر جاریش ویستویەتی ماوەی مانەوەی درێژ بکاتەوە. ئەوەی عێراقی دوچاری هەڵوێست و بڕیاری خۆکوژی کردوە ئێرانە. دەیەوێت بەرەیەکی زیاتر سازو ئامادەبێت بۆ جەنگ دژی ئەمەریکا عێراقیش وەک یەمەن و لبنانی لێ بێت. لە ماوەی ماتەمینی چلەی شیعەکان چەند دیاردەیەکی سەیرو سەمەرە بینرا. وەک لەلایەک ڕێگیری دەکرا ئاڵای ئێران هەڵبکرێت. لەدیوێکی دیکەوە بە پێچەوانە دەبوو ئاڵای ئێران هەڵبکرێت. سەر لێ شێوانێک یەخەی شیعەی عێراقی گرتوە گێژاوێکە و ئایندەیەکی مەترسیدار و نادیار خودی شیعەش چەند بەرەیەکن. ترازانەکان وا دەبینرێن کە کاریگەری هەڵبژاردن بێت. نەخێر کۆمەڵە هۆکارێکە تەنها یەک کاریگەری نیە. چونکە لەمیانەی دەسەڵاتی تاک ڕەوی شیعە دەیانەوێت هەموو شت بە خواستی ئەوان بڕوات. دەستور ئابوری بڕیار خۆ سەپاندن بوەتە فەشەلێک بۆ سستەمی فیدراڵی و دیموکراسی لە عێراقدا. ئەو جۆرە هەڵسو کەوتە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی یەک ناگرنەوە. ئەمەش قەیرانەکان فراوانتر دەکات و یەک دەگرن و قوڵتر دەبنەوە وەک قەیرانی سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی وشکە ساڵی . شیعە کێشەی لەگە ئەمەریکا هەیە لەگەڵ سونە هەیەتی لەگەڵ کورد هەیەتی لە ناوخۆشیدا هەیەتی. ئەم جۆرە کێشانە هەریەکەیان ئەبێتە سەرهەڵدانێکی نوێ. شەڕی ناو خۆ و تایفیش لە ئان و ساتدایە . تەنها لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئێران...

سهلام مهحمود