سەرهەڵدانی توندوتیژی سێکسی و ژنکوژی لە بەرەکانی شەڕەوە بۆ سۆشیال میدیا

سەرهەڵدانی توندوتیژی سێکسی و ژنکوژی لە بەرەکانی شەڕەوە بۆ سۆشیال میدیا

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، توندوتیژی سێکسی لە شەڕە چەکدارییەکان و کۆمەڵگەی جیهانیدا نەک کەمی كردووە، بەڵکو لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 25% زیادیکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی توندوتیژی سێکسییەوە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

بەڵام وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم ئامارانە تەنها بەشێکی کەمی ڕاستییەکانە، چونکە زۆرێک لە حاڵەتەکان هەرگیز تۆمار نەکراون.  

لە ڕاپۆرتەکەدا کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆنگۆ، هایتی، سۆماڵ و باشووری سودان وەک ئەو وڵاتانەی دەستنیشان کردووە کە زۆرترین ڕێژەی توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە شەڕیان تێدایە. بەتایبەتی لە سودان کە شەڕی ناوخۆ بەردەوامە،

تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٢٠ منداڵ و هەرزەکار دەستدرێژییان کراوەتە سەر کە چواریان منداڵی یەک ساڵانن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top