ترسناكترین بارستەی ئەتۆم
August 16, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەو بارستەیەی لە وێنەكەدا دەیبینیت، مەترسیدارترین بارستەیە لەسەر زەویدا، وەستان لە بەردەمیدا تەنانەت بۆ چەند چركەیەك دەتوانێت كەسەكە تووشی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی و كۆئەندامی زاوزێ و خوێن بكا. ئەگەر كاتەكە زیاتر بخایەنێت ئەوە كەسەكە لە ژیاندا نامێنێت و بەهۆی ژەهراویبوونی تیشك و سووتانی پلەی چوارەمەوە دەمرێت. ئەم بارستە پێی دەگوترێت «پێی فیل» ئەوەیە كە لە سووتەمەنیی تواوەی یەكەی ٤ی ڕیاكتۆری ئەتۆمیی چێرنۆبیل ماوەتەوە، كە لە ساڵی ١٩٨٦ تەقییەوە، لەگەڵ كۆنكرێت و خۆڵ تێكەڵ بووە، پاشان سارد بووەتەوە و ئەم بارستەیە دروست بووە. ئەمە دەكەوێتە ژێر ئەو ڕیاكتۆرە جێهێڵدراوە كە لە دەیان كیلۆمەتر لە دەوروبەری قەدەغەیە لێ نزیك ببیەوە. مەترسییەكانی ئەم ڕیاكتۆرە بۆ هەزاران ساڵ بەردەوام دەبێت.
