خانمی یەکەمی پێشووی کۆریای باشوور بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی دیاری دەستگیرکرا

خانمی یەکەمی پێشووی کۆریای باشوور بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی دیاری دەستگیرکرا

 

داواکاری گشتی تایبەت بە دۆسیەیەکی گەندەڵی لە کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کیم کیونگ هی، هاوسەری سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دوای ئەوەی فەرمانی دادگا بە تۆمەتی گەندەڵی دەرچوو، دەستگیرکرا.

ئەمە یەکەمجارە خانمی یەکەمی پێشوو لە کۆریای باشوور دەستگیر دەکرێت.

تۆمەتەکانی خاتوو کیم بریتین لە ساختەکاری لە بازاڕی بۆرسە و بەرتیلدان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسی. وەرگرتنی دیاری و کاڵای لوکس بە بەهای ملیۆنان دۆلار و بەشداریکردنی لە تۆڕە داراییە نایاساییەکان.هەروەها ئەو تۆمەتانە خاوەن کار و سەرکردە ئاینییەکان و تەنانەت "دەڵاڵی سیاسی"ش دەگرێتەوە. 

کیم تۆمەتبارە بەوەی کە گۆرەوییەکی گرانبەهای مارکەی» ڤەن کلیف «ی لەبەر کردبوو کە بەهاكەی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن وۆن (٤٣ هەزار دۆلار) بوو لەکاتی بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ساڵی ٢٠٢٢، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی لە بەیاننامە داراییەکانیدا تۆماری بکات. 

بەپێی گوتەی وتەبێژی داواکاری گشتی، کیم بۆ لێکۆڵەران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو گۆرەویەی کە لەبەری بووە ساختەیە و ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە هۆنگ کۆنگ کڕیویەتی. 

بەڵام داواکارانی گشتی پێیان وایە  ئەو گۆرەوییە ئەسڵییە و لەلایەن کۆمپانیایەکی بیناسازییەوە دراوە بە خاتوو کیم بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا لەبەری بکات

هەروەها یۆن سیۆک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دوای هەوڵێکی شکستخواردووی بۆ سەپاندنی یاسای سەربازی لە مانگی کانوونی دووەمدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئێستا بە تۆمەتی یاخیبوون دادگایی دەکرێت.  

 لە ئێستادا کیم کیونگ هی لە هەمان ئەو بەندیخانەیە کە هاوسەرەكەی سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور تێدا بەندكراوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top