دەستپێکی سەردەمی هیوای نه‌ته‌وه‌ی كورد
لە ڕۆژێکدا کە تاریکی و فشاری دژمن دەستی به‌سه‌ر هەموو ئارەزوو و خەونه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد گرتبوو، له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی ڕووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد (بارزانی نه‌مر) پارتی دیموکراتی کوردستان وەک فریادڕه‌سی نه‌ته‌وه و ئاگری هیوای میلله‌تێك، لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ دا دامەزرا.
دامه‌زراندنی پارتی نه‌ك تەنها دەستەیەکی سیاسی بوو، بەڵکو بڕیارێکی نیشتیمانی و ڕەهەندێكی ئازادی بوو کە ئامانجی سەرەکی ( به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی مافی نەتەوەی كورد‌و ئازادی کوردستان) بوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی خۆیدا هه‌میشه خه‌باتی كردووه له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌ی, بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و سه‌روه‌ری و بەرەوپێشبردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوریه‌كانی گەڵی کورد, بە فیداکاری و ئارەزووی ئازادی و، قوربانیدان له‌پێناو پارستنی نیشتیمان.
ئه‌م یاده مه‌زنه, ته‌نها یادی پارتێكی سیاسی نیه، بەڵکو یادی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانی و فەلسەفیه, ڕوونکردنەوەی ئارەزووی میلله‌تی كورده بەشێوەی کارا و دامەزراندنی ئاستێکی نوێی زانست و ئەندیشەی سیاسی جێگیرکردووە.
ئەم یاده گرنگ و مێژووییە, ده‌مانخاته‌پێش ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژووییه‌ی, كه پێشه‌واكانمان به‌تێكۆشان و فیداكاری له سه‌خترین كاتوو مه‌یدانه‌كاندا بەخوێن و گیانی خۆیان ڕووناکی مێژووی کوردستانیان دروست کردووه‌و ڕێگای ئازادییان گەشە پێداوه.
له‌م یاده شكۆداره‌دا په‌یمان ده‌ده‌ین به‌هه‌مان ڕووحیه‌ت و فیداكاری, درێژه‌پێده‌ری خه‌باتبین له‌سه‌ر ڕێبازه پیرۆزیی ( بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان) , هه‌تا کوردستان وەک نیشتیمانێکی ئازاد و خاوه‌ن ماف و سه‌روه‌ری, سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئـــهحــمــهد گـــلــی