سوپای پاکستان ٥٠ چەکداری لە سنووری ئەفغانستان کوشت

سوپای پاکستان ٥٠ چەکداری لە سنووری ئەفغانستان کوشت

 

 

سوپای پاکستان ڕایگەیاند: کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ٥٠ چەکداری لە سنووری ئەفغانستان کوشتووە.

سوپای پاکستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئەفغانستان لە پارێزگای بەلوچستان ٥٠ چەکدار کوژراون.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٩ی ئاب لە ناوچەی ژۆب لە پارێزگای بەلوچستان ١٤ چەکدار کوژراون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە 8ی ئاب لە هەوڵێکی چەکدارەکان بۆ هاتنە ناوەوەی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە لە سنووری ئەفغانستانەوە پووچەڵ کرایەوە و لە ئەنجامدا 33 چەکدار کوژران.

سوپای پاکستان هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سامبازا لە بەلوچستان سێ چەکداری دیکە کوژراون.

هێزە ئەمنییەکان سوورن لەسەر پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندنی پاکستان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top