پرسە و سەرەخۆشیی سەرۆکوەزیرانی پاکستان دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ، دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێ كەبە گوڕی 6.1 پلە لە ناوچەی سیندرگی پارێزگای بالیکسیر لە ڕۆژئاوای تورکیا ڕوویدا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
شەریف لە پەیامێکدا کە بە زمانی تورکی و ئینگلیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هاوخەمیی خۆی بۆ گەلی تورکیا و قوربانییانی بوومەلەرزەکە دەربڕی.
شەریف نووسیویەتی: "سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ خوشک و برا تورکەکانمان دەردەبڕین. پرسە و سەرەخۆشی لە دڵەوە بۆ برای ئازیزم، سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەردەبڕم و دڵنیای دەکەمەوە کە پاکستان ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بکات".
گوڵان: سەردار خەلیل
