دواكەوتنی گەشەی منداڵ
دواكەوتنی گەشەی منداڵ Growth retardation واتە پێوانەكانی درێژی باڵا و كێشی لەش كەمتر لە تێكڕای ئاستی ئاسایی بەپێی تەمەن و ڕەگەز، یان كەمبوونەوەی تێكڕای خێرایی گەشەكردن. هۆكارەكان: بەدخۆراكی Malnutrition لەبەر كەم وەرگرتنی كالۆریی ڕۆژانە یان گرفت لە هەڵمژینی خۆراك، نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە، نەخۆشییەكانی دڵ و سییەكان، گرفتەكانی گلاندەكوێرەكان وەكو سستبوونی گلاندی دەرەقی و كەم دەردانی هۆرمۆنی گەشە لە گلاندی پتیۆتەری، مۆنگۆلیزم، گرفت لە گەشەی كڕكڕاگەكان، دواكەوتنی گەشە لەناو منداڵداندا پێش لەدایكبوون لەبەر هۆكاری جیاواز، هەروەها هۆكارە دەروونییەكانی وەكو فەرامۆشكردنی چاودێری و پشتگیریی دەروونی منداڵ. چارەسەركردن بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان دەست پێ دەكرێت، هاوكات لەگەڵ ڕێكخستن و هاوسەنگكردنی خۆراك و دابینكردنی ماددە خۆراكییە پێویستەكان بۆ گەشەی منداڵ، پاڵپشتی دەروونی، هەروەها چاودێریكردنی گەشەی منداڵ بە شێوەیەكی دەوری، بەتایبەتی درێژی باڵا، كێشی لەش، لەگەڵ پێوانەی چێوەی سەر.
