ستایلە نایابەكانی هاوین بە ڕەنگی قاوەیی

ستایلە نایابەكانی هاوین بە ڕەنگی قاوەیی

١- كراسی نەخشداری قاوەیی: ئەوانەی ئارەزووی ستایلی بۆهیمی دەكەن، سەرسام دەبن بەم كراسە ڕێكە كە لە هەردوو لای كەمەرەوە كراوەیە و یەخەیەكی پێچراوەی بە دەوری ملدا هەیە، لەگەڵ سەندەڵی زێڕین و شاڵێك لە هەمان ڕەنگ و نەخش تێكەڵ بكە. ستایلەكەت بە جانتایەكی دەستیی قاوەیی تۆخ تەواو بكە و گوارەی درێژی زێڕین لەگوێ بكە.

٢- قاوەیی و سەوزی فستقی: بلوزێكی كورتی فستقی یەخە بەرز كە گوڵێكی پەمەیی گەورە لەسەر یەكێك لە شانەكانی ڕازێندراوەتەوە، لەگەڵ پانتۆڵێكی قاوەیی كەمەر بەرز كە بە نەخش ڕازێندراوەتەوە. ئەم ستایلە سەندەڵی قاوەیی یان زێڕینی لەگەڵدا دەگونجێت، بەڵام جانتاكە دەكرێت ڕەنگی پەمەیی بێت.

٣- قاوەیی لەگەڵ زێڕین: قەمیسێكی قاوەیی و تەنورەیەكی زێڕین باشتر نییە بۆ بەدیهێنانی ستایلێك بۆ دەمەو ئێوارە. بۆ زیاتركردنی جوانی و ڕازاوەیی، پشتێنێكی باریكی سوور ببەستە، و پێڵاو و جانتاكەش بە ڕەنگی قاوەیی تۆخ یان ڕەش هەڵبژێرە.

 

 

Top