ئاڵنگارییەکی گەورە و پڕ مەترسی لەبەردەم عێراق

ئاڵنگارییەکی گەورە و پڕ مەترسی لەبەردەم عێراق

لە ئێستادا عێراق ڕووبەڕووی گەورەترین ئاڵنگاری بووەتەوە کە ئەویش یاسای حەشدی شەعبی یە کە لەلایەن بەشێکی شیعەکانەوە کاری جددی دەکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانی عێراق

یاسای حەشدی شەعبی بەشێکی شیعەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتییان دەکرێت زۆڕ بە جددی کاردەکرێت بۆ تێپەڕاندنی بەڵام لەلایەکی دیکەوە دژبەرانی ئەو پڕۆژەیە زۆڕ زیاترن کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، کورد و سوونە بەتەواوەتی دژی ئەو یاسایەنە هۆشداری زۆڕ جددی بە عێراق دراوە لەسەر ئەم بابەتە کە ئەگەر عێراق ئەو یاسایە تێپەڕێنێت ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە لەلایەکی دیکەوە ئێرانیش هەمان هەڕەشە لە عێراق دەکات لە ئەگەری تێنەپەڕاندنی ئەو یاسایە

بۆچی هەمووان دژی یاسای حەشدی شەعبین؟

یاسای حەشدی شەعبی چەند خاڵێکی زۆڕ مەترسیداری تێدایە بۆ سەر عێراق و هەموو خەڵکی عێراق و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، من چەند خاڵێکی ئەو یاسایەتان بۆ باس دەکەم:

خاڵێکی یاسایەکە دەڵێت: حەشدی شەعبی دەبێتە هێزێکی تایبەت کە ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمان لە وەزیری بەرگری و وەزارەتەکەی وەرناگرێت خۆیان قیادەی هێزەکەیان دەکەن بەدەر لە بڕیارەکانی دەوڵەت و جیاواز لە وەزارەتی بەرگری

خاڵێکی دی ئەوەیە: حەشدی شەعبی ئەکادیمایی سەربازی تایبەت بەخۆیان هەبێت، ئەفسەر و چەکدار لەسەر مەنهەجی تایبەت بەخۆیان پێ بگەیێنن

خاڵێکی دی بریتییە لە: دەبێت بەرپرسی حەشدی شەعبی پلەی وەزیری هەبێت و ببێتە ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی

لە خاڵێکی تردا دەڵێت: نابێت دەسهەڵاتی حەشد تەنیا لە بواری سەربازیدا بچوک بکرێتەوە، حەشد دەتوانێت ئیشی هەواڵگری ئەنجام بدات و پڕۆژەی خزمەتگۆزاریش جێبەجێ بکات تەنانەت حکومەتیش بۆ ئەنجامدانی کارەگرنگەکان ڕاوێژ بەوان بکات

لەهەمووی مەترسیدارتر حەشد خاڵێکی دیکەی بۆ زیاد دەکات کە ئەمەیە: لە هەر وڵاتێکی دەرەوەی عێراق پێویستیان بە حەشدبوو، بتوانن هێزیان بۆ بنێرن

ئەم خاڵانەی کە باسم کردن بەشێکی ئەو یاسایەن کە حەشد و لایەنە وەلائییەکانی سەر بە ئێران کاری بۆ دەکەن تا لە پەرلەمان شەرعییەتی پێ بدرێت، پێشتر مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوودانی ئاگادارکردووتەوە کە ئەگەر ئەم یاسایە تێبپەڕێندرێت تڕەمپ زۆڕ بە قورسی سزای عێراق دەدات

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، کورد و سوونە، پێیانوایە کە هەر دروست بوونی حەشدی شەعبی نایاسایی و نادەستوورییە چجای بگاتە یاساییەکی لەم شێوەیە، هەمووان پێیانوایە ئەمە دروستکردنی دەوڵەتە لەناو دەوڵەت و ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی دۆخی عێراق زیاتر تێکبچێت، بە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە عێراق بەتەواوەتی تەسلیمی عێران دەبێت بەبێ حەشدی شەعبی تەنانەت سەرۆکوەزیرانیش ناتوانێت بەردێک لە شوێنی خۆی هەڵبگرێت

 

Top