قەوارەی هەرێم – بەرزی نیشتیمان، نە بەرژەوەندی کەسایەتی
لەو کاتانەی گەردوون لەسەر نوێبوونەوە دەڕوات و مێژوو دەچێتە قۆناغی ڕوونکردنەوە، هەرگیز نابێت ناوی “قەوارە”ی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی ناشرین بكرێت له‌لایه‌ن کەسانێک کە نە لە خوێنی مێژوودان، نە لە خه‌باتی نیشتیمان‌دا بەشدار بوون. قەوارەی هه‌رێمی كوردستان ناوی خاکێکی ڕێکەوتوو نییە، ناوی مه‌زنیه ئەو خەباتانەی کە گەلی کورد بە قوربانی و ئارەزووی ئازادی به‌خشیوێتی.
قه‌واره‌ی هه‌رێم نیشانه‌ی سەد ساڵ خوێن و ئازار و ئاواتە، نیشانه‌ی وەفاداری و مه‌زنی گەلێکە.
قسەكه‌ی مستەفا عەبدالله دەبێت بە گوێی هاوڵاتیانی هۆشیار بدرێت.
ئه‌م جۆره قسانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك كه له‌ئێشوو ئازاری گه‌ڵێك نه‌گشتوون, نەك تەنیا شەرمەزارییه، بەڵکو دژ بە مێژوو و خه‌بات و قوربانیدانی گەلێكه.
قەوارەی هه‌رێمی كوردستان ناوێکی سیاسی نییە، ناوێکی نیشتمانییە, قەوارە واتای خەباتی سه‌دساڵی نەتەوەیەك, خەباتی ئەوانەی خەوەکانیان بە خەونی خۆیان پاشکەوت کرد, ئەوانەی کە مردن بۆ ئەوەی ئەم خاکە پێگەیەکی یاسایی هەبێت.
مستەفا عەبدالله نه‌خه‌باتی كردووه نه‌قوربانی داوه نه‌له‌مێژووی كورد تێگه‌شتووه, لە ڕاستیدا، ئەو قسەیەی نیشانه‌ی بێباوەرییە به‌خودی خۆی، نەك قەوارەی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌ڵێت ڕاپرسی؟
ڕاپرست بۆ کی؟ بۆ چی؟
راپرسی، ئەگەر بکرێت، دەبێت بۆ بەهێزکردنی قەوارە بێت، نە بۆ ناشرین كردن و ڕەشکردنی, کەسێک کە خۆی هیچ شتێکی نه‌به‌خشیووه، ناتوانێت دەربارەی بەهای شتێکی گەورە قسه‌بكات,
قەوارەی هه‌رێمی كوردستان ، به‌قوربانیدان و به‌خشی ده‌ریایه‌خوێن و خه‌باتی سه‌دساڵی نه‌ته‌وه درووست بووه, نه‌ك به‌رێكه‌وتوو ڕاپرسی.

ئـــهحــمــهد گـــلــی