كەی پشت ئێشە پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات؟

كەی پشت ئێشە  پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات؟

  پشت ئێشە واتە بوونی گرفت لە ماسوولكەكانی دەوری بڕبرەكان، یان لە دەمارەكان یان شانەكانی دیكەی پەیوەست بە بڕبڕەی پشت وەكو بەستەر و ژێی ماسوولكەكان. لەم حاڵەتانەی پشت ئێشەدا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات بۆ پشكنین و دۆزینەوەی هۆكار و چارەسەركردنی: ئەگەر ئازاری پشت لە پاش شەش هەفتەدا سووكتر نەبوو و وەكو خۆی مایەوە و، ئەگەر كاریگەریی كردە سەر توانای خەوتن و ئەنجامدانی چالاكییەكانی ڕۆژانە.

 لەم حاڵەتانەدا پێویست بە خێرا سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە دەكات: ئەگەر ئازاری پشت توند بێت و بە شێوەیەكی كتوپڕ سەرهەڵبدات، ئەگەر ئازاری پشت پاش زەبر یان كەوتن یان كارەساتێك ڕوو بدات، ئەگەر ئازار هاوكات بێت لەگەڵ تا یان نەبوونی توانا بۆ پیادەڕۆیی و جووڵەی تر، بوونی نیشانەی دیكەی وەكو بێهێزبوونی ماسوولكەكانی ڕان و قاچ یان تەزینی قاچەكان، گرفت لە كۆنتڕۆڵكردنی میز، یان هاوكات بێت لەگەڵ دابەزینی كێشی لەش.

 

Top