ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی بەپەلەی لەسەر بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ئەنجامدا

ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی بەپەلەی لەسەر بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ئەنجامدا

  

باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاب بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئاب کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە بەڕێوەدەبات.

ئەو بانگەوازە دوای ئەوە هات کە حەماس و جیهادی ئیسلامی کە هاوپەیمانن سێ ڤیدیۆی پڕوپاگەندەی بارمتەکانیان بڵاوکردەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستبەسەر بوون، وێنەی بارمتەکان کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هاوکات بزووتنەوەی حەماس لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاندووە، تا دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی دامەزرێت، چەک دانانێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top