(20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز بێت
بە بۆنەى(20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی، جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگا و کارمەندان و خۆبەخشانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەم.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جگە لە هاوكاری و بەهاناوەچوونی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، لە چەندین سێكتەری دیكە و جیاوازدا، خاوەن پڕۆژە بووە، بەتایبەتی لە وەبەرهێنان و بونیادنان، دەستی هاریكارییەكانیشی نەك سنووری ناوچەكەی بڕیوە، بگرە چەندین وڵاتی دیكەشی گرتووەتەوە.
هیوادارین ئەم دەزگایە كە هەڵگری ناوی پیرۆزی بارزانیی نەمرە، لەسەر ئەم ڕێچكە مرۆییە بەردەوام بێت و هەردەم زیاتر بتوانێت هاوكاریی مرۆیی بە نیازمەندان پێشكەش بكات.
دووبارە (20)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆز بێت.
لەگەڵ ڕێزدا
فەرهاد محەمەد – سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
4/8/2025
