لەو دیوی بە ڕاشکاویەوە !
کەسانێک وای دەبین لێدوانەکانی بەڕێز جەنابی ڕابەری گەلی کورد کاک مسعود بارزانی دەربڕینێکی توند بووە و پەنجەی ڕاوەشاندوە بۆیە گرژی دروست بوو حکومەتی فیدراڵ توڕەیە و کێشەکان چارەسەر ناکات وە لێدوانەکانی بەڕێزیان بۆ ئەمڕۆ کە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە ناگونجێت. ئایە ئەگەر کێشە نەبوبێ کەس بەبێ هۆ هەڵوێست وەر دەگرێت بێگومان نەخێر. ئامانجی بەڕێزیان پاراستنی قەوارەی هەرێم و خاک و گەلی کوردە لەم قۆناغە ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵأتی ناوینی گرتوەتەوە. پێگەی جەنابی بەڕێز کاک مسعود بارزانی کە سەرۆکی پارتیە. ئەوەی دەیڵێت خوێندنەوەی پارتیە وە پارتی خاوەنی زۆرینەیە لە حکومەتی هەرێمدا. ئیتر بۆچی خەڵک خۆی سەغڵەت دەکات. پارتی فێر نەبوە ژێردەستەیی و سەرشۆڕی و پاشکۆیی قبوڵ بکات. بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی وەک ناو و کەسایەتی و پێگەو بوون خۆی هەیە کەس ئەو شەرەفەی پێ نەبەخشیوە. لەگەڵ مێژوی کورد و شۆڕشەکان و خەبات و قوربانیدان و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکاندا هاتووە. ئایە شەڕو پەلامارو درۆن گردنە کێڵگەکان و پەلاماری بیرە نەوتەکان و دواخستنی سێ مانگی موچەی هەرێم ترسناکە. یا بەجواب هاتنی جەنابی سەرۆک لەسەر داوای مافی ڕەوای گەلی کورد. هەنگاوەکانی عێراقی فیدراڵ جۆرێکە لە جینۆسایدێکی نوێ دەیانەوێت بە برسێتی گەلەکەمان بە چۆکدا بێنن. ئەگەر بەڕێز کاک مسعود داوایەکی شخسی بۆ خۆی دەکات با بکرێتە ڕەخنە بەڕێزیان تاکو ئێستا هیچ ڕۆژێ داوایەکی شەخسی نەبوە بۆخۆی . نوێنەری وڵاتانی زلهێز داوا دەکەن کاتیان بۆ دەستنیشان بکرێت تاکو بێنە سەری بڵند و چاویان بە جەنابی سەرۆک بەڕێز مسعود بارزانی بکەوێت. لەوڵاتی ئێمەدا فرە حزبی و دیموکراسیەت بەجۆرێک بەرفراوان کراوە. هەموو کەسێک لێدوان و بەرنامەکردن و تەنانەت ناوزڕاندن و بگرە جوێن و هەڕەشەش دەکرێت. هیچ کەس و لایەنێک و ڕێکخراوێک ناتوانێت و بۆی نیە لە ڕێگەی ڕەخنەوە بیەوێت هەوڵ و ماندوبونی بەڕێز جەنابی سەرۆک بەکەم بنرخێنێت. ئەو چاوی لە بەرژەوەندیەکانی گەل و نیشتمانە لەم هەرێمەدا. زۆرینە چاوەڕوانی فەرمان لە بەڕێزیان دەکەن. ڕەخنەگرەکان تەنها لەسەر هەرێم ڕەقیبن ئەوەتا باسی فرۆشتنی نەوت دەکرێت. بەڵێ بۆ باسێکی نەوتی عێراق ناکرێت کە بابەتەکە تەقیوەتەوە و سۆمۆ و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان باسی لێ دەکەن چی ڕویداوە. گەندەڵی سەرتاپای عێراقی گردوە ڕۆژێک نەبوو ڕەخنەیەک لەو دەسەڵاتە شکست خواردوە بگرن. لە وڵاتانی دیکە هیچ ڕاگەیاندن و کەسێک مافی پرسینەوەی نیە ئایە نەوت فرۆشرا یا بۆ کوێ دەچێ چەند بوو دۆلار ئەمڕۆ چەندە و خێرو زەرەر چەندە. ئەم عەقڵیەتە نەخۆشە تەنها لای ئێمە هەیە. لە وڵاتان هیچ کەس مافی پرسینەوە و ڕەخنەی نیە یا هیچ وردەکاریەکی پێ نیە چونکە مافی ئەو نیە بەچراو لایتێک بگەڕێت کون بەکون لەکوێ تەنکەرێ دەفرۆشرێت. ئەوە ئەرکی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمە کە نوێنەری گەلن و بەدەنگی زۆرینە لەوێن. تاک مافی چی هەیە لەم خاک و نیشتمانەدا ژیانی دابین بێت خزمەتگوزاری هەبێ لەژیان و ماڵ و حاڵی سەلامەت بێت. لە هەڵبژاردنەکان دەنگی خۆی بە ئازادانە بدات جا هەرکەسە و حاکمێک بێت بۆ پرسینەوە ئەوا با کەس ئیشوکار نەکات. ڕاستە ئێمە کێشەی موچەو ژیانمان هەیە ئەوەش دیارە بە کارت وفەشاری سیاسی کراوە و وادەکەن هەرێم پێگەو قەبارەو گەشەو پێشکەوتنی ڕابگرن. عێراق خاڵ و مەرج و پابەند بونت بەسەر دەسەپێنێت وەک بڕو بیانوو عێراقی فیدراڵ ئێواران ڕێک دەکەوێت لەگەڵت بەیانی ڕۆژ هەڵدێت پەشیمانە یا دوو بڕگە زیاد دەکات یا داوای نوێی هەیە. کۆمەڵە مەرجێک دەسەپێنێت و بۆت دەکاتە پێوەر . لەلایەکی دیکەوە دە جۆر بزماری چەقاندوە بۆ ئەوەی بڕنەکەی و نەگەیتە ئەنجام. لە ناوچەکە کێشەکان گەورە دەبن لەگەڵ کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئێران نایەوێت بەتەنها بێت مەرگی دۆستەکانی دەخاتە پێش خۆی هەرکات نوێنەرێ گەورە بەرپرسێکی ئێران لێدوان دەدات دڵنیابن ئەوەی دەیڵێت ڕاستەو خۆ پێچەوانەکەی ڕاستە . ڕۆژ دوای ڕۆژ پرۆژەی نوێ لە هەرێمی کوردستان و نێودەوڵەتیدا پەنجەی حەق بێژی بڵند دەکات و دەڵێت من ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و گەشەو پێشکەوتنی نوێم هێندە زەقە بە تۆی بچوک ناشاردرێتەوە. ئیتر ئەوانەی نایانەوێ ڕاستیەکان ببینن بێگومان لەکۆنەوە چاویان نوقاندوە بۆ ئەوەی هیچ نەبینن.

سهلام مهحمود