ڕووسیا: 60 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 60 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە ڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، کە ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕووسیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە 60 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان کاتژمێر 23:30 شەوی ڕابردوو تا 04:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیاوە خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەسەر ناوچەکانی بێلگۆرۆد، رۆستۆڤ، کراسنودار، ڤۆرۆنیژ، لیپێتسک، تولا و هەروەها لەسەر دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ خراونەتە خوارەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
