ئەنفال: دڵنیایی فاشیزم لە کوشتنی نیشتیمان
لە مێژووی نێوان نیشتیمان و دەروون، شه‌وێك هەیە کە لە ناو خەیاڵی هاورێیه‌تی و ماندووبوونی خاڵیەوە هەتا ئێستا, وشه‌ی بۆ نادۆزرێته‌وه‌و بەتێڕوانینی هەست ناتوانرێت بگوترێ.
ئەو شه‌وه، “ئەنفالی بارزانیەکانە” ــ ئەو شه‌وه کە خاک گریا، دەریا وشەی نه‌ما، و هاوڕەنگی واتایی ئازادی بەخوێن نووسرا.
ئەنفال، گوتاری کوشتنی گەلی کورد بوو، بە شێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو، بە بەرنامەیی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك, بە ئامرازێکی دژ بەماف و هێزی مرۆیی.
ڕژێمی فاشستی به‌عسی له‌ناوچوو، نەك تەنها کوردە سەربەخۆکان، به‌ڵكو بە تەواوی خه‌ڵكی نیشتیمان، نیشانەی کوشتن و پاكتاوكردنی ڕه‌گزی بۆ ده‌ركرد.
ئەنفال (ڕووداوێک نەبوو, بەرنامەیەک بوو) بەشێوەیه‌كی فاشیستی و دیکتاتۆری بێبەزیی.
پیلانێك بوو بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و سەركوتكردنی کوردە سەربەخۆکان و گشت نیشتیمان بەکار هاتووە.
كه‌بەهۆی ئەنفالەوە، خاکی بارزان گۆڕدرا بەگۆڕستانی خاوەن مێژووی نوێ!
ژیان بەشێوەیەکی گەورە له‌سه‌ر ( ئافره‌ت, منداڵ پیرو, لاو) داخرا، بەبێ هیچ تاوانێك!
ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو خاك و نشتیمانی خۆیان خۆشده‌ویست.
فاشیزمی به‌عس، ناسنامەکوژی
پیلانی ڕژێمی به‌عس بۆ کورد، بە تایبەتی بارزانیەکان، پەیوەندیدار بوو بە دۆخی فكری و نەتەوەیی.
شۆرشی بارزانیه‌كان هه‌میشه له‌پێناو پارێزگاری لە خاڵە نیشتیمانیەکان بوو، بۆیه به‌تاوانی ئازادی و خۆشه‌ویستی نشتیمان، بە پێشبینیکردنی هاوچەرخی ڕەهەندی, (٨٠٠٠) هه‌زار له گه‌نج و لاو پیریان ئه‌نفال كرا.
بارزانیه‌كان نە شەڕهێنەر بوون، نە هێزێکی تاوانبار. تاوانیان ئەو بوو کە بەخه‌ونی خاکی ئازاد گەورە بوون.
فاشیزم – بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەبوو بە ئەوەی نەتەوەیەک یان گرووپێکی دیاریکراو، بە تایبەتی ئەو گرووپانەی کە لە دەرەوەی “ناسنامەی فه‌رم”ی خۆی دابڕاون، ناسنامەی خۆیان بە ئازادی پیشان بدەن یان ناسنامه‌ی تایبەتیان ڕوون بکەن.
بەڵکو هەموو هەوڵێكیدا کە ناسنامەیەکان بسڕێتەوەو بۆ دژی هەر وشەیەک کە دەڵێت: “من کوردم” بڕیاری كوشتنی ده‌ركرد.
ئەنفال، پێناسەیەکی گەورەتره لە کوشتن
ئەنفال به‌سەرهاتێکی کوشتن نییە, گۆڕینی واتایی ژیانە. واتایی ئەنفال بەشێوەیەکی ڕەهەندی: کۆنترۆڵی هەسته مرۆییەکان، بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاند، و كه‌وتنی ڕۆحی گەڵێک بۆ سەرچاوەی نیشتیمان.
هەرچەند خاکی بارزان گریا، بەڵام ڕووحی بارزانیه‌كان. چووه جه‌سته‌ی نشتیمان و دڵی هه‌موو كوردێك، بە شێوەی تێگەیشتن و بەرگری و واتا. کوشتن و پاكتاوكردنی فاشسته‌كان, توانای گورینی هەست و ئاواتی نیشتیمانی نەبوو.
به‌رامبه‌ر ئه‌م تراژیدیا ئه‌ركی ئێمە چیه؟
ئێمە بەرپرسین.
ئێمه نەگونجاوەو نابێت بێدەنگ بین.
ئێمە دەبێ بڵێین چیان کرد، بزانین بۆچی ئه‌م تراژیدیایه‌یان کرد، و بەچی شێوه‌یەک بەرگری لەو مێژووە بکەین کە دووبارە نه‌بێته‌وه.
دەبێ مێژووی ئەنفال ( بە وشە، بە هونەر، بە خوێندن، بە بیرکردنەوەی ڕەهەند ) بگەڕێنەوە ناو ژیانماندا.
ئەنفالی بارزانیەکان، گوناهێکی گەورەی مێژووە. خوێنیان کەم نەبوو، بەڵام ئێمەی وەک کورد، وەک نەتەوە، گرنگه ئه‌وبه‌رپرسیارێتیه لە خۆبگرین.
دابمه‌زرێینه‌وه، به‌گەشەپێدانی هۆشیاری و زانست و چاکسازی فکریی.
دەتوانین لە ناو هەست و بیرکردنەوەی ڕۆشن، لە ڕەهەند و بەرزکردنەوەی نیشتیمان‌دا، خۆمان نوێ بکەینەوە.
سڵاو بۆ ڕووحی پاكی ( ٨٠٠٠ ) ئه‌نفالی بارزانیه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان.

ئـــهحــمــهد گـــلــی