دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل، حکومەتی ناتانیاهۆ بە جینۆساید تۆمەتبار دەکەن
بۆ یەکەمجار دوو ڕێکخراوی دیاری مافەکانی مرۆڤ لە ئیسرائیل بە فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتەیان تۆمەتبار کرد، بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە.
ڕێکخراوی’بتسێلم، یەکێکە لە گرنگترین و سەربەخۆترین ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئیسرائیل، لە ڕاپۆرتێکی ورددا ڕایگەیاند: کە بە پشتبەستن بە بەڵگەی بەرفراوان و پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و بەیاننامە فەرمییەکان و دەرئەنجامە مرۆییەکان، ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات، نموونەیەکی ڕوون و سیستماتیکی جینۆسایدیە.
هەروەها ڕێکخراوی پزیشکانی ئیسرائیل بۆ مافەکانی مرۆڤ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە لە وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و پچڕانی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی کەرەستەی پزیشکی بەشێکن لە پرۆسەیەکی ئامانجدار کە ئامانج لێی داڕمانی تەواوەتی سیستەمی بایۆلۆجییە لە ناوچەکەدا.
ئەم دوو ڕێکخراوە داوایان کردووە هەنگاوی خێرا لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم پڕۆسەیە بگیرێتەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
