کۆبوونەوەی نهێنی نێوان نوێنەرانی حکومەتی سوریا و ئیسرائیل لە پاریس
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باسیان لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان نوێنەرانی حکوومەتی سووریا و ئیسرائیل کردووە، بە نێوەندگیری ئەمریکا، لە پاریس.
ئەم دانوستانانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوریا و بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی باشووری سوریا ئەنجام دراون.
شاندی سووری کە بەشداری دانوستانەکان دەکەن، بە جەختکردنەوە لە “پاراستنی یەکپارچەیی خاکی، یەکگرتوویی نیشتمانی و سەروەری سووریا”، هۆشدارییان دا کە هیچ پلانێک بۆ دابەشکردنی پارێزگای سوەیدا یان ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە قبوڵ ناکەن.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵەکانی هێزەكانی ئیسرائیل لەسەر سنوورەکانی باکوور و زیادبوونی نیگەرانی سەبارەت بە فراوانبوونی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
