شیزۆ فرینیایی جاشەکان

شیزۆ فرینیایی جاشەکان

دوای ئەوە زیاتر لە ٨٠ رۆژ خەڵکی هەرێمی کوردستان برسی کرا موچەی فەرمانبەرانی بڕا لە لایە حکومەتی ناوەندی بەڵام خەڵکی کوردستان بەوەیان دەزانی کە ئەو پیلانێکە بۆ لەناوبردنی کوردستان و ئەو قەوارەی کە بەخوێنی شەهیدان هاتۆتە ئاراوە بۆیە خۆیان نەچەماند و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان زێاتر چەکەرەی کردوو ئیرادەیەک دروست بوو لەناو هەموو چین و توێژێکەوە کەتوانی بەرگەی هەموو ئەوسەختی ژیان و بێ موچەیی بگرێت هەموو پیلانە گڵاوەکانی دوژمن و جاشە ناوخۆیەکان لەگوڕنرا کە هیوایان لەسەر هەڵچنی بوو، دوای چەندین کۆبوونەوا بەهەوڵی حکومەتی کوردستان و بەفشاری ئەمریکا مووچە دابەش کرا بۆیە جاشەکان بەتایبەتی شاسوارە دز و عەلە فلس تۆشی نەخۆشی شیزۆ فرینیا بوونە کە چۆن لەم کاتەدا حکومەت توانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێک بکەوێ مووچەی کوردستان بنێرێت بۆیە ئەم دوو نەخۆشە بەردەوام لەهەوڵی خۆشیرین کردنن لەلای عێراقی باوکیان ئەو دوو زاتە ناموبارەک هەردووکیان منافسەی یەکتر دەکەن کامیان زیاتر جاشایەتیان تۆکمەتر دەبێت لای ئاغاکانیان بۆیە بەردەوام سەردانی سوودانی دەکەن ئەمجارەیان لەڕێگەی خزعلی و کلابی ئەبو فەدەک سەرکردەکانی شیعە هەردوو جاشە قۆڵبڕەکان پێشنیازێکیان داوەتە سوودانی کە بەئەمریکی کان بڵێن بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەبێت هێزی پێشمەرگەش هەڵبووەشێتەو هەر زوو زانیم تۆزقاڵێک مێشکتان لەسەرتان دانیە چونکە ئەگەر کەمێک عەقلتان هەبووایە ئەو پێشنیازەتان نەکرد چونکە پێشمەرگە بەبڕیاری هیچ کەسێک دروست نەبووە تا بەبڕیاری جاش و خۆفرۆشان هەڵبوەشێتتەوە دەبێت جاش و خۆفرۆشان و دوژمنانیش دەبێت بزانن پێشمەرگە کێ یە پێشمەرگە هەڵقوڵاوی راستەقینەی ناو فیكری نەتەوەییی كورد و کوردستانیە لە ویژدانی نەتەوەییماندا پێگەیشتووەو لەدایك بووە. بۆیە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان کە پێشمەرگە پرسێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، نەك ئایدیۆلۆژی و حزبایەتی. بۆیە لەوە زیاتر خۆتان ڕیسوا مەکەن هەرچەندە ڕۆژانە خۆتان سووک و ڕسوا دەبن پێشنیارەکانیشتان دەچێتە زبڵدانی مێژوو

Top