نـامەیـەک بــۆسەروکی هەرێم وسەروکێ حکومەت

نـامەیـەک بــۆسەروکی هەرێم وسەروکێ حکومەت

(*)


(هەر کوردێک لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تۆمار بکات، بە خیانەتی نیشتمانی هەژمار بکرێت)


نـامەیـەک بــۆ
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بەڕێز سەرۆکی دادگای هەرێمی کوردستان،
بەڕێز داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

هەرێمی کوردستان، بە یەکێک لە نموونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت بۆ پێکەوەژیانی هەموو ئایین و نەتەوەکان. هەر مەترسییەکیشی بێتە پێش، هەمووان پێکەوە بەرگری لەم قەوارە جوان و سەرکەوتووە دەکەن. هەر هەنگاوێک دژی هەرێمی کوردستان بنرێت، دەبێتە مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان. هەرکەسێکیش دژی ئەمە بوەستێتەوە، بێگومان بە خائین دەناسرێت. دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئەم قەوارە.

_لە ئێستادا هەندێک کەس و لایەن، ئیش و کاری خۆیان کردۆتە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان. هەر ئەوانیش بوون کە بوونە هۆکاری بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، کەچی لەسەر تەلەفزیۆنیش خۆیان دەکەنە پالاوان نوێنەری بەدەستهێنانی مافی خەڵک دەناسێنن.


_لێرەدا داوا لە بەڕێزتان دەکەین پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە دژی ماف و دژی خەڵکی کوردستان، سکاڵا لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار دەکەن و سنوورێک بۆ ئەمە دابنرێت. تۆمارکردنی سکاڵا دژی هەرێمی کوردستان و مافی هاووڵاتییانی، دەبێتە ئەگەری مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ومەترسی لەسەر ئابووریی وڵات دروست دەکات.ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی ئابووری و ئیداری و کۆمەڵایەتی ببێتەوە، هەروەها دەبێتە ئەگەری تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و زیادبوونی تاوانەکان.

 

_ چونکە دادگاکانی عێراق دادگای یاسایی و سەربەخۆ نینن، بەڵکو دادگایەکی سیاسیین. هەر سکاڵایەکیش بکرێت، بێگومان کاری پێدەکرێت وجێگای خوی دەکرێت

_ڕابردوو ئەوان سەلماندیان کە ئەمە چەند کاریگەری و دەرئەنجامێکی خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بەهۆی چەندین سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان و مافەکانی هاوڵاتیان. دەرئەنجامی ئەمە لێکەوتووە.

_مەترسی ل سەر قەوارێ هەرێمی کوردستان دروستکردووە

_مەترسی لەسەر پێکەوەژیان و ئایین و ئایینزا دروست بووە.

_بوونەتە هۆکاری نەدانی مافی هاوڵاتیان و پرسی برینی مووچە و بوودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

_هۆکاری لەناوچوونی کۆمەڵگە و خێزان و سەرهەڵدانی زیادبوونی حاڵەتەکانی تەڵاق.

_هۆکاری زیادبوونی تاوان بەتایبەت تاوانەکانی دزی و فێڵبازی و شەڕ.

_هۆکاری تاوانە سپییەکان کە ئەویش زیادبوونی ماددە هۆشبەرەکان و چەندین تاوانی دیکەی مەترسیدارە.

ئەگەرئەمانە خیانەتی نیشتمان نەبێت ئەی خیانەتی نیشتمان چوونە؟


_داوا لە بەڕێزتان دەکەین، هەر سکاڵایەک کە لە دادگای عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت، لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، بەتایبەتی ئەگەر کورد بێت، ڕەوانەی بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت. ئەم کارە بە "خیانەتی نیشتمانی" و "جاشی سەردەمی نوێ" ناو ببرێت، و بە هۆکاری تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبار بکرێن، هەروەها دادگایی بکرێن و توندترین سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێندرێت.. (هەر کوردێک لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تۆمار بکات، بە خیانەتی نیشتمانی هەژمار بکرێت).

 

(*)
پارێزەر و راوێژکاری یاسایی

Top