ئوسترالیا تانکی ئەبرامز ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات

ئوسترالیا تانکی ئەبرامز ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات

  

وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێک لە 49 تانکی M1A1 Abrams کە پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو ڕادەستی ئۆکرانیا بکرێن، ڕادەستی ئۆکرانیا کراون.

وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە پشتیوانییە یەکلاکەرەوەکانی بۆ ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەشێک لەو 49 تانکی ئەبرامز کە بەڵێنیان پێدرابوو، ڕادەستی ئۆکرانیا کراوە و گەیاندنی بەشەکانی دیکەش لە چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئوسترالیا بەردەوام دەبێت لە مەشقپێکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا.

ئوسترالیا پێشتر بەڵێنی دابوو نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئوسترالی (٩٦٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) هاوکاری ئۆکرانیا بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top