هەڵە لەكاتی پاككردنەوەی ئاوێنەدا

هەڵە لەكاتی پاككردنەوەی ئاوێنەدا

 

١- بەكارهێنانی پارچە قوماشی پیس: بەكارهێنانی پارچە قوماشێكی پیس هەڵەیەكی باوە لە پاككردنەوەی ئاوێنەكاندا، پێویستە بەدوای جۆرە قوماشێكی پاككەرەوەدا بگەڕێیت كە لە ڕیشاڵی ورد (مایكرۆفایبەر) دروست كرابێت و ئاوێنەكان نەڕوشێنێت، هەروەها شێ هەڵبمژێت و بریقەیەكی نایاب بەجێ بهێڵێت بەبێ هیچ پەڵەیەك.

٢- بەكارهێنانی كلێنكسی كاغەزی: لەكاتی پاككردنەوەی خێرای گەرماودا، ڕەنگە دوودڵ بێت كە بە خێرایی كلێنكسی كاغەز بۆ سڕینەوەی ئاوێنە بەكار بهێنیت، بەڵام زۆرجار ئەمە زیانی زیاترە لە سوودەكەی، چونكە ڕەنگە موو یان پاشماوە لەسەر ئاوێنەكەت بەجێ بهێڵێت.

٣- بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لە ماددەی پاككەرەوە لە یەك كاتدا: لەوانەیە لێدانی بڕێكی زۆر لە ماددەی پاككەرەوە قورس بێت، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە. تەنیا دوو جار پرژاندن بەسە كە بڕێكی گونجاو لە ماددەكە بەدەست دەهێنیت بۆ ڕوویەكی درەوشاوە.

٤- پرژاندنی ماددەكە ڕاستەوخۆ بەسەر ئاوێنەكەدا: نابێت ماددەی پاككەرەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئاوێنەدا بپرژێندرێت. بەڵكو بخرێتە سەر پارچە قوماشێكی خاوێن، چارەسەرێكی باشترە بۆ ڕێگریكردن لەوەی ئاوێنەكە بە ئاو تێر ببێت و هێڵی لەسەر دروست ببێت.

Top