مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا
نوێنەری پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل دوای سەردانی ئەو زیندانە و قسەکردن لەگەڵ زیندانیانی سیاسی لە بەیاننامەیەکدا بوونی ئەشکەنجە و خراپ مامەڵەی سیستماتیکی و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤی لە زیندانەکانی تورکیا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لیژنەکانی چاودێری زیندانەکان نەک هەر ڕێگرن لە لێکۆڵینەوە لە دۆخی زیندانییەکان، بەڵکو لە ڕێگەی تێکدەرەکانیانەوە ئازادکردنی بەشێک لە زیندانییەکان دوادەخەن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گەڕانی شەوانە و ڕەفتاری توندوتیژانەی پاسەوانان و زەوتکردنی مافی بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و هونەرییەکان، جەخت لەوە کراوەتەوە کە زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم دۆخە مانیان لە خواردنی بەکۆمەڵ گرتووە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل خوازیاری کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سەرکوتگەرانە و وەزارەتی داد هەنگاوی خێرا بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکاری بەربڵاوی مافی زیندانیان بوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
