هۆكارەكانی شەوكوێری

هۆكارەكانی  شەوكوێری

 شەوكوێری Night blindness واتە گرفت لە بینین لە ڕووناكیی كەمدا. شەوكوێری نەخۆشی نییە، بەڵكو نیشانەیە بۆ چەند حاڵەت و نەخۆشییەك، هۆكارەكانی بریتین لە: كەمیی ڤیتامین A كە دەبێتە هۆی كەم دروستبوونی بۆیەی ڕۆدۆپسین Rhodopsin كە لە خانەكانی تۆڕەی چاودایە و گرنگە بۆ بینین لە ڕووناكیی كەمدا، زەبر یان نەخۆشی لە تۆڕەی چاودا، نەخۆشیی ئاوی سپی چاو Cataract، ئاوی شین لە چاودا Glaucoma، وشكبوونی چاو، نەخۆشیی شەكرە بەتایبەتی كە بە باشی كۆنتڕۆڵ نەكرێت، كورتبینی، دووربینی، ئەستیگماتیزم، وەكو زیانی لابەلا پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لەیزەی چاو، بەساڵاچوون كە هۆكارە بۆ گۆڕان لە هاوێنە و تۆڕەی چاودا هاوكات لەگەڵ وشكبوونی چاو، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، هەروەها وەكو زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند دەرمانێك، بۆنموونە دەرمانەكانی دژەخەمۆكی، دژەهیستامینەكان كە بۆ چاراسەركردنی هەستەوەری بەكاردێن، دەنكی ڕێگرتن لە دووگیانی، دەرمانەكانی دابەزاندنی كۆلیستیرۆل، لەگەڵ هەندێك دەرمانی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن. شەوكوێری چارەسەر دەكرێت بە دۆزینەوە و چارەركردنی هۆكارەكەی.

Top