یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 9 کەس و قەوارەی ئێرانی دا سەپاند بە تۆمەتی تیرۆر لە ئەوروپا

یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 9 کەس و قەوارەی ئێرانی دا سەپاند بە تۆمەتی تیرۆر لە ئەوروپا

  

ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێشەممە 15 ی تەمموز ڕایگەیاند: سزای بەسەر ٩ کەس و قەوارەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندووە بە تاوانی تیرۆر لە خاکی ئەورووپادا.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و گوتی: ئەم سزایانە بەشێکە لە هەوڵی هەماهەنگی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێمە لەلایەن ئەکتەرە دەرەکییەکان و بەتایبەتی کۆماری ئیسلامی.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەم سزایانە بریتین لە بەستنی سەروەت و سامان، قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و کارلێکی ئابووری لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، یەکێتیی ئەورووپا چەندین جار هۆشداری داوە لە چالاکییە هەواڵگریەکانی ئێران و تیرۆری کردۆتە ئامانج لەسەر خاکی ئورووپا.

ئەم سزایانە وەڵامێکە بۆ ڕاپۆرتە ئەمنییەکانی ئەم دواییە کە ئاماژە بە ڕۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پلاندانان یان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی نەیارانی ئێران لە وڵاتانی ئورووپا دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top