ئاگرێکی کوشندە لە خانەی بەساڵاچووانی ئەمریکا ڕوویدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە خانەی بەساڵاچووان لە شاری فۆڵ ڕیڤەر لە ویلایەتی ماساچوستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ویلایەتی ماساچوست، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێر ١٠ی پاشنیوەڕۆ کەوتووەتەوە. بە کاتی ناوخۆیی.
لە کاتی ڕووداوەکەدا ٧٠ کەس لە سەنتەرەکەدا ئامادەبوون.
هەروەها پێنج كارمەندی ئاگرکوژێنەوە بە سوکی بریندار بوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە سەلامەتی لە نۆرینگە لە ئەمریکا هەمیشە جێگەی ڕەخنەی چالاکوانانی تەندروستی و خۆشگوزەرانی بووە.
دەوترێت زۆربەی گیانلەدەستدان و بریندارەکان لە نێو بەساڵاچووانی دانیشتووی ئەو دامەزراوەیە بوون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری وردی ئاگرەکە دیاری نەکراوە و بەرپرسانیش ڕایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
