سەیرە بۆم چۆن عێراق ئاوا ڕەفتار دەکات
(*)
_ هێزی پێشمەرگەی کوردستان،بەپێی ماددەی ١٢١ی دەستوور،هێزێکی فەرمی نیشتمانییە.بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق. باشە، ئەوانە سنوورێکی زۆر گەورەی عێراق دەپارێزن.تاوانی ئەمە چییە کە تا ئێستا زیاتر لە سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە؟
_ هەمان کات لە عێراقدا، 70 گرووپ و میلیشیا هاتوونەتە ئاراوە و چەکدار کراون، کە هیچ ماددەیەکی دەستووری باسیان ناکات. ئەم گرووپە نایاساییانە. ئەم هێزانە تەنیا بۆ وێرانکردن و ناشیرینکردنی وڵات بەکار هاتوون. ئەوان بوونەتە سەرئێشە بۆ دەوڵەتی عێراق و هیچی دیکە نین
_هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا بینی. لە دوای ساڵی ٢٠٠٥، پێشمەرگە پارێزگاری لە هێلانەی ئارامیی سیاسی عێراق کرد. کاتێک داعش هاتە مەیدان لە ٢٠١٤، پێشمەرگە دەرگای مرۆڤایەتی بۆ ئاوارەکانی عێراق کردەوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧، پێشمەرگە بوو بە تێکشکێنەری ئەفسانەی داعش. لە شەڕی دژ بە داعش، ١٠ هەزار پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد و بریندار بوون.
_لە عێراقدا حەفتا گرووپ و میلیشیا دروستکراون و چەکدار کراون کە لە هیچ ماددەیەکی دەستووریدا باس نەکراون. ئەم گرووپە نایاساییانە لە ناوخۆی وڵاتدا بەکاردەهێنرێن. تەنها نەیانتوانیوە سنوورەکان کۆنترۆڵ بکەن، هەروەها تەنها بۆ وێرانکردن و ناشیرینکردنی عێراق بەکارهاتوون.بۆ سەرئێشە بۆ دەوڵەتی عێراق دروستکردووە، هیچی تر نا. لە لایەن ئەمریکاوە بە گرووپی نایاسایی داندراون. هەروەها بودجەی میلیشیاکان ساڵانە دەیان ملیار دۆلارە.
_هیوادارم ئێراق پێداچونی بە خودابکەت مافـ و شایشتە هێزی پێشمەرگە و بودجەی هەرێم کوردستان ماڤ هاوەلاتیان نە کە بیانو بەکاربێنیت بو مەری سیاسی خوی لەبەر ئەوە سیاسەت جیاوازە لە ماف
(*)
پارێزەر و راوێژکاری یاسایی

دلشاد عبدالله