ئاكامە دەروونـییەكانی جیابوونەوە لە كۆمەڵ

ئاكامە دەروونـییەكانی جیابوونەوە لە كۆمەڵ

تێكەڵبوون و بوونی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی زۆر گرنگ و ئەرێنییە بۆ تەندروستیی دەروونی لە هەموو تەمەنێكدا، دووركەوتنەوە یان خۆجیاكردنەوەی لە كۆمەڵ Social isolation كاریگەریی نەرێنی دەكاتە هەموو لایەنەكانی تەندروستیی دەروونی. كاریگەرییە نەرێنییەكان: بەرزبوونەوەی ئاستی سترێس، بەتایبەتی لەكاتی بەیانییاندا، دڵتەنگی، خەمۆكی، تێكچوونی خەو، كەمبوونەوەی توانا بۆ ڕێكخستنی خۆراكی ڕۆژانە، كەمبوونەوەی توانا و تەركیز بۆ ئەنجامدانی كاری ورد و ئاڵۆز، لاوازبوونی توانا و فرمانەكانی مێشك، زیادبوونی ئەگەری جگەرەكێشان و ڕاهاتن لەسەر ئەلكهول یان دەرمان، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە خڵەفان Dementia و ئەلزهایمەر تا ڕێژەی 40% لە بەساڵاچوواندا. جگە لە لایەنی دەروونی، جیابوونەوەی لە كۆمەڵگە هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی فیزیكیی وەكو: لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، هەروەها نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو.

Top