بۆچی نەخۆشیی شەكرە لە ناو منداڵاندا لە زیادبووندایە؟

بۆچی نەخۆشیی شەكرە لە ناو منداڵاندا لە زیادبووندایە؟

 لە ڕاپۆرتە پزیشكییەكاندا هاتووە كە حاڵەتەكانی نەخۆشیی شەكرە لە منداڵاندا لە گەلێك وڵاتانی جیهاندا زیادی كردووە، بۆنموونە ئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشكیی هیندستان ICMR ئاماژەی بەمە كردووە كە نزیكەی 96،000 منداڵ لە تەمەنی ژێر 14 ساڵی بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری یەكەم Type1 Diabetes دەستنیشان كراون، كە بەرزترین ڕێژەیە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا بەراورد بە ساڵەكانی ڕابردوو. هۆكارەكانی زیادبوونی حاڵەتەكانی شەكرە لە منداڵاندا: بۆماوە یان بوونی مێژووی خێزانی بۆ نەخۆشیی شەكرە، زیادبوونی كێش و قەڵەوی لە منداڵدا كە بە باوترین هۆكار دەژمێردرێت، كەمیی چالاكیی جەستەیی و مەشقی وەرزشی، توشبوونی دایك بە نەخۆشیی شەكرە لەكاتی دووگیانیدا Gestational diabetes، لەدایكبوونی پێشوەختە (ناكام) و كەمیی كێشی منداڵ لەكاتی لەدایكبووندا، توشبوونی منداڵ بە هەندێك جۆری ڤایرۆس كە سیستمی بەرگریی لەشی منداڵ تێك دەدەن، هۆكارەكانی دەوروبەر وەكو بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی و پلاستیكەكان یان بكووژەكانی مێروو، هەروەها خۆراكی نا تەندروستی وەكو خۆراكی پڕۆسێسكراو، شلەمەنییە شیرینكراوەكان، یان چەوریی ناتەندروست.

 

Top