ئۆکرانیا هەواڵی 'گەورەترین هێرش'ی ڕووسیای بڵاوکردەوە
ئۆکرانیا هێرشێکی نوێی ڕووسیای بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە ڕووسیا گەورەترین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامداوە.
ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تەمموز، ڕووسیا گەورەترین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە ڕووسیا ٧٢٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٣ مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا توانیویەتی ڕێگری لە 718 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی و 7 مووشەک بکات و لەناویان ببات. هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی گیانی لە هێرشەکاندا بڵاونەکراوەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی ڕووسیا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکردووە.
ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ڕووسیا زیاتر لە ٥٠٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئۆکرانیا کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
