بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چەوساندنەوەی ژنان
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە ئەڵمانیا دەستپێشخەری کرد، نیگەرانی قووڵی خۆی لە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان و بەتایبەت سەرکوتکردنی بەربڵاوی ژنان و کچان دەربڕی.
ئەم بڕیارنامەیە بە 116 دەنگ پەسەند کرا و 12 دەنگی بێ لایەن و ئەمریکا و ئیسرائیل دژایەتییان کرد.
ئەم بڕیارە کە لەلایەن ئەڵمانیاوە پێشکەش کرابوو، بە ئامانجی تیشک خستنە سەر تێکچوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان، بەتایبەتی جیاکاری و چەوساندنەوەی سیستماتیکی ژنان و کچان لەلایەن تاڵیبانەوە پەسەندکرا.
جێگای سەرنجە، ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی بڕیارەکە دەنگیان دا، بڕیارێک کە شیکەرەوەکان لە چوارچێوەی سیاسەتێكی ئاڵۆزی پەیوەندیکردن یان گۆشەگیری لەگەڵ تاڵیبان و تێڕوانینەکانی جیۆپۆلەتیکی ناوچەییدا لێکی دەدەنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
