فڕۆکە جەنگییەکانی بەرازی زرێپۆشی ئەمەریکا بەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەفڕن
دوابەدوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکە هێرشبەرەکانی "بەراز زرێپۆش"ی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا ڕاگەیاند.
هەنگاوێک کە شرۆڤەکاران بە پەیامێکی ڕاستەوخۆ و هەڕەشەئامێز بۆ تاران و هاوپەیمانەکانی دەزانن.
ئەم فڕۆکە جەنگییانە بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەفڕن کە ئێران و عێراق و سوریا و یەمەن لەخۆدەگرێت.
ئەم فڕۆکە جەنگییانە کە بە هێزی بەرزی وێرانکەر و بە وردی بە ئامانجگرتن و توانای پاڵپشتی ئاسمانی نزیک لە جیهاندا ناوبانگیان هەیە، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە زرێپۆشەکان و جێگیرکردنیان لە ناوچە قەیراناوییەکان دروستکراون.
زۆرێک لە شیکەرەوەکان ئەمە وەک ئاگادارکردنەوەیەک دەبینن لە دژی هەر کردەوەیەکی ئیستیفزازی نوێ، فراوانبوونی کاریگەری سەربازی، یان هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
گوڵان: سەردار خەلیل
