کاروچاڵاکیە ئەنجامدراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین

کاروچاڵاکیە ئەنجامدراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین هەولێر

تێکڕای کاروچاڵاکیە ئەنجامدراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر لەماوەی 6شەش مانگی سەرەتای 2025 لەسنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

یەکەم: بەرهەمی تیمەکانی مینلابەی و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە

1.    ژمارەی مینی دژەکەسی لەناوبراو  962 نۆسەد و شەست و دوو مین

2.     ژمارەی مینی دژە تانکی لەناوبراو   2 دوو مین

3.    ژمارەی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبراو      22760 بیست و دوو هەزار و حەوت سەد و شەست دانە

4.    ژمارەی بۆمبی چێنراوی (عبوات ناسفە) لەناوبراو     1 یەک

5.    ژمارەی کێڵگەمینی پاککراوە و تەواوکراو (4 چوار) کێڵگەمین.

6.    کۆی گشتی رووبەری زەوی پاککراوە: (399424سێسەد ونەوەد ونۆ هەزار و چوارسەد وبیست وچوار مەتر دووجا).

7.    لە ئەنجامی کاری رۆژانەی تیمەکانی مینلابەریمان لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزراونەتەوە وکۆکراونەتەوە، بەڵام لەناونەبراون بەهۆی وەرزی هاوین و زۆربوونی پوش وپەڵاش لەبەر مەترسی ئاگرکەوتنەوە.

 

دووەم: ئاماری قوربانیانی مین

(9نۆ) هاوڵاتی لەسنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بوونەتە قوربانی مین وتەقەمەنی کە           (5 پێنج ) کەس مردوون و (4 چوار )کەس بریندار بوونە لە ساڵی 2025

سێیەم: چاڵاکی هوشیارکردنەوە:

1.    تیمەکانی هوشیارکردنەوە سەردانی 59 گوندیان کردووە کە هەرەشە و مەترسی مین وتەقەمەنیان لەسەرە و پەیام و رێنمایی خۆپارێزیان پێگەیاندوون.

2.    نزیکەی 4336 چوار هەزار وسێسەدوسی وشەش هاونیشتیمانی لە پیاو و ژن و منداڵ سوودمەند بوونە بە پێدانی رێنمایی و پەیامی هوشیارکردنەوە.

3.    نزیکەی 3500 دانە هۆکاری هوشیارکردنەوەی جۆراوجۆر بەسەر هاونیشتیمانیان دابەش کراون.

4.    دانانی تابڵۆی هوشیاری لەشوێنە گشتیەکان ( ٢ دوو ) تابڵۆی هەمیشەیی گەورە.

5.    63 پۆستەر و لافیتەی هۆشیار کردنەوە لە شوێنە گشتیەکان و شوێنە گەشتیاریەکان و شوێنەکانی نزیک لە ناوچە مەترسیدارەکان بە مین و تەقەمەنی بڵاوکراونەتەوە و هەڵواسراون.

6.    لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وسۆشیاڵمێدیا (97637 نەوەد و حەوت هەزار شەشسەد وسی و حەوت)  بینەرمان هەبووە لە وەرگرتنی پەیام و رێنماییەکانی هوشیارکردنەوە.

Top