فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ئیسپانیا ئاگری گرت

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ئیسپانیا ئاگری گرت

  

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ڕایان ئایر لە فڕۆکەخانەی پاڵما لە ئیسپانیا، لانیکەم ١٨ کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئیسپانیا، ڕووداوەکە پێش بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە و لە کاتێکدا ڕوویداوە کە فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی فڕین بووە.

بەهۆی ئاگرەکەوە ١٨ کەس بریندار بوون و شەش کەسیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرنشینەکان لە ڕێگەی دەرگایەکی فریاگوزاری و بە بەکارهێنانی یەکێک لە باڵەکانی فڕۆکە، فڕۆکەکەیان جێ هێشتووە.

تا ئێستا هۆکاری وردی ڕووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top