چەند ڕێنماییەك بۆ پاش لە خەوهەڵسانی بەیانییان
پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە بۆ پاراستنی تەندروستی، پێویستە كە ڕاستەوخۆپاش لەخەوهەڵسانی بەیانیان پەیڕەوی چەند ڕێنماییەك بكەیت، كە بریتین لە: پاش لەخەوهەڵسان ڕاستەوخۆ یەكسەر بە پەلە لە جێگە نەیەیتە دەرەوە و هەرگیز جووڵەی لەناكاو ئەنجام مەدە، وا باشترە كە ماوەیەكی كورت لەسەر جێگەی نووستن دابنیشیت و چەند جووڵەیەكی سادە ئەنجام بدەیت بەمەبەستی هاندانی سووڕی خوێن، وەكو درێژكردنەوە باسك و قاچەكان لەگەڵ جووڵاندنەوەی پەنجەكانی دەست و پێ، ئینجا لەسەرخۆ هەڵسە سەر پێیەكان بەمەبەستی خۆپاراستن لە سەرسووڕان لە ئەنجامی دابەزینی لەناكاوی پەستانی خوێن. سەرەتا پەرداخێك ئاو بخۆرەوە تا كاتی ژەمی بەیانی، هەرگیز پێش ژەمی بەیانی قاوە مەخۆرەوە، بەڵكو وا باشترە كە پاش كاتژمێرونیوێك لە خواردن ئینجا قاوە بخۆیتەوە، هەروەها پێویستە كە پەردەی پەنجەرەكان بكەیتەوە تاكو ڕووناكی و تیشكی خۆر بگاتە ناو ژوورەكەت.
