نوقم بوونی بەلەمێک بووەهۆی گیانلەدەستدانی 4 كەس و بێسەروشوێن بوونی 36كەس
میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2ی تەمموزی 2025، بەلەمێک کە 65 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە نزیک دوورگەی بالی ئەندەنوسیا نوقم بوو، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ڕووداوەکە لە پارێزگای جاڤای ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان بەردەوامە، بەڵام ئەم هەوڵانە بەهۆی گەرم و بای بەهێزەوە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ بەلەمێک لە نزیک دورگەی سولاوێسی ئەندەنوسیا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
