بۆچی لەكاتی سترێسدا پەنا دەبەیتە بەر خواردن؟

بۆچی  لەكاتی سترێسدا پەنا دەبەیتە بەر خواردن؟

خواردنی ژەمێك یان خۆراكێكی دیاریكراو لەكاتی پەستیدا بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانی، حاڵەتێكی باوە، بەڵام دەتوانرێت كە بە چەند هەنگاوێك ئەم حاڵەتە سنوورداربكرێت. خواردن لەكاتی سترێسدا Stress-eating بریتییە لە بەكارهێنانی خۆراك بۆ سووككردنێكی كاتیی نیگەرانی كە هیچ پەیوەندییەكی بە هەستی برسیبوونی فیزیكیی ئاساییەوە نییە. لەكاتی سترێسدا، ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل لە لەشدا بەرزدەبێتەوە كە هاندەرە بۆ زیادبوونی ئارەزووی خواردن بەتایبەتی حەزی شیرینی و خۆراكی چەور و سوێر، ئەمەش لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ زیادبوونی كێشی لەش. هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی خواردن لەكاتی سترێسدا: ورووژێنەرەكانی سترێست دەستنیشان بكە و هەوڵ بدە لێیان دوور بكەویتەوە، لەجیاتی خواردن هەوڵ بدە بە ڕێگەی دیكە سترێس سووك بكەیت وەكو: مەشقی وەزرشیی پیادەڕۆیی بۆ ماوەی 10-15 خولەك یان مەشقی یۆگا، هەناسەی قووڵ بۆ ماوەی 3-5 خولەك، خواردنەوی پەرداخێك ئاو، هەوڵ بدە كە خۆت خەریك بكەیت بە ئیشێكی دەستی، یان چەند لاپەڕەیەك لە كتێبێك بخوێنیتەوە.

 

Top