چۆن مەزاجت باشتر دەكەیت؟
هەنگاوەكانی باشتركردنی مەزاج: ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، مەشقی هەناسەی قووڵ، زیاد كۆمەڵایەتی بە و پەیوەندی بە كەسانی ترەوە بكە، هەڵسوكەوتی دروست و مامەڵەی نەرم و نیان لەگەڵ خەڵدا بكە، یارمەتی كەسانی دیكە بدە بە پێی توانات، كاتی تەواو بۆ نووستن تەرحان بكە، خۆراكی ڕۆژانەت هاوسەنگ بكە، ئەو كار و چالاكییانە ئەنجام بدە كە دڵخۆشت دەكەن و چێژیان لێ وەردەگریت، وەكو گوێگرتن لە مۆسیقا، كتابێك بخوێندنەوە، بە وردی هۆكارەكانی تووشبوونت بە سترێس دەستنیشان بكە و خۆت فێری خۆهێوركردنەوە Relaxation بكە، بیركردنەوە نێگەتیڤەكان دەستنیشان بكە و هەوڵی گۆڕانیان بۆ بیركردنەوەی پۆزەتیڤ بدە، كات لە سرووشتدا بەسەر بەرە، دووركەوە لە خۆراكی ناتەندروست، ئەو ئامانجانە هەڵبژێرە كە توانای جێبەجێكردنیانت هەبێت، لەگەڵ خۆتدا بە سەبر بە، هەوڵ بدە زیاترین كات بە ڕوو بە زەردەخەنە بیت، بیر لەو شتانە بكەرەوە كە لە ژیانتدا بەهادارن و قەدریان دەزانیت.
