نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاواييلێكردن، پێشوازیی له‌ خاتوو ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاواييلێكردن، پێشوازیی له‌ خاتوو ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/7/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاواييلێكردن، پێشوازیی له‌ خاتوو ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ خاتوو سارێلا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو سارێلا ستايشى هاريكاريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافه‌كه‌ى له‌ ماوەی كاركردنيدا كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌ميشه‌ خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، هاريكاريى هاوبه‌شيان فراوانتر بكه‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان، خرانه‌ به‌ر باس.

Top