ئاگرێکی گەورە کە بە ئاگری گورگ ناسراوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا روویدا
ئاگرێکی بەرفراوان بە ناوی "ئاگری گورگ" لە کالیفۆرنیا تا ئێستا زیاتر لە هەزار هێکتار زەوی سووتاندووە و بووەتە هۆی چۆڵکردنی بەپەلەی دانیشتوانی بەشێک لە شاری بێنینگ.
وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاگوزاری کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، ژمارەیەک پەناگە بۆ نیشتەجێکردنی ئەو خێزانانە دانراون کە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانگەیشتن بە موڵک و ماڵی ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام نیگەرانییەکان ماونەتەوە کە ئاگرەکە زیاتر بڵاوبێتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکە ڕشێنەرەکانی ئاو لە شەوی ڕابردووەوە ماندوو نەناسانە کاریان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام گەرما و ڕەشەبایەکی بەهێز ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قورس کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
