نـێــچــیرڤـــان بـــارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

نـێــچــیرڤـــان بـــارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

دوێنێ ئێوارەی دووشەممە 2025/6/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەروەها بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەرفەتی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق، کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دوا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و لەمبارەیەوە هەردوولا گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان دووپات کردەوە و داکۆکییان لە پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کردەوە.

تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

Top