چۆن خۆت ڕزگار دەكەیت لەو جلوبەرگانەی كە مۆدێلیان نەماوە

چۆن خۆت ڕزگار دەكەیت لەو جلوبەرگانەی كە مۆدێلیان نەماوە

 

بێگومان ئێستا بیر لەوە دەكەیتەوە كەنتۆرەكەت ڕێك بخەیتەوە، و لەو پارچانە ڕزگار بیت كە چیتر مۆدێلیان نەماوە، مۆدێلی نوێ زیاد بكەیت كە لە پێشەنگی نمایشە جیهانییەكان بوون. بەڵام نازانیت لە كوێوە دەست پێ بكەیت.

وەك تێبینی كراوە پاشەكشەیەكی گەورە لە ڕەنگە تۆخەكاندا هەیە، بەتایبەتی زەردی درەوشاوە و تۆنە تێرەكانی. ئەو ڕەنگەی كە زۆرترین دەركەوتنی هەبوو لە وەرزی ڕابردوودا و یەكێك بوو لە دڵخوازەكانی خانمانی پێست ئەسمەر، ئەم وەرزە ناچار دەبیت وازی لێ بهێنیت، لانیكەم بە تەواوی ستایلەكەتەوە لەبەری ناكەیت.

كاتی ئەوە هاتووە مۆدێلی ئاسوودەبەخشتر و پراكتیكیتر هەڵبژێریت، بۆیە پانتۆڵی جینزی تەسك دەخەیتە لیستی ئەو جلوبەرگانەی كە لێیان ڕزگار دەبیت.

پانتۆڵی «كاپری»ی كورت كە بە ئەستەم ئەژنۆی دادەپۆشی، یەكێك بوو لەو مۆدێلانەی كە هاوینی ڕابردوو تا ڕادەیەك باو بوو. نكۆڵی ناكەین كە هێشتا ئەم وەرزەش هەر هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی سنووردار، تەنانەت شێوازەكانی گونجاندنیشی ئەمساڵ ڕێكوپێكتر و شیكتر دەبن.

Top