جگەرەكێشان دەنگی ئافرەت دەگۆڕێت!

جگەرەكێشان دەنگی ئافرەت دەگۆڕێت!

ڕوونە كە جگەرەكێشان زیانی تەندروستیی زۆری هەیە بۆ پیاو و ئافرەت، بەڵام لەبەر پێكهاتەی بایۆلۆژیی لەشدا، جگەرەكێشان زیانی زیاتر بە ئافرەت دەگەیەنێت بەراورد بە پیاوی جگەرەكێش. جگەرەكێشان هۆكارە بۆ وشكبوون وسووتانەوەی شانە ناوپۆشەكانی قوڕگ، بەتایبەتی ژێیەكانی دەنگ Vocal cords كە هاوكاتە لەگەڵ هەوكردن و پەیدابوونی گرێ لەسەر ژێیەكاندا، لە ئەنجامدا لەرینەوە و فرمانیان تێك دەچێت و دەنگ قەبە دەبێت كە لەوانەیە هەمیشەیی بێت. جگە لەمە، جگەرە دەبێتە ئەگەری گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ ناو سوورێنچك كە زۆر جار دەگاتە قوڕگ، ئەمەش كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ژێیەكانی دەنگ. لە لایەكی دیكە، جگەرەكێشان فرمان و توانی سییەكان تێك دەدات كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای پاڵنانی هەوا بەناو ژێیەكانی دەنگ. ئایا دەزانی كە پلەی گەرمی لە كۆتاییە داگیرساوەكەی جگەرەدا دەگاتە نزیكەی 233 پلەی سێلسیەس، بە هەڵمژینی دوكەڵەكەی تا قووڵایی 17-20 سناتیمەتر لە قوڕدا كەمێك سارد دەبێتەوە، بەڵام هێشتا ئەوەندە گەرمە كە ببێتە ئەگەری سووتانەوەی ژێیەكانی دەنگ.

 

 

Top