باشترین پرۆتینی ڕووەكی

باشترین پرۆتینی ڕووەكی

پرۆتین ماددەیەكی خۆراكیی زۆر گرنگە بۆ هەموو خانەكانی لەش، بەتایبەتی بینای ماسوولكەكان. ڕۆژانە پێویستە كە بڕێكی دیاریكراوی پرۆتین لە خۆراكدا هەبێت كە بریتییە لە 0.8 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێك كێشی لەش، بۆنموونە ئەگەر كێشی لەش 70 كگم بێت ئەوا پێویستی ڕۆژانەی پرۆتین دەكاتە 56 گرام. لە ڕابردوودا، لە لایەن پسپۆرانی خۆراك و تەندروستی پرۆتینی ڕووەكی بە پرۆتینی كلاسی دووەم و پرۆتینی ئاژەڵی بە پرۆتینی كلاسی یەكەم ناوزەد دەكرا، بەڵام پاشان ئەم پۆلێنە بە نازانستی لە قەڵەم درا، چونكە گرنگیی پرۆتینی ڕووەكی لە گرنگیی پرۆتینی ئاژەڵی كەمتر نییە. باشترین سەرچاوە خۆراكییەكانی پرۆتینی ڕووەكی: پاقلەمەنییەكان بەتایبەتی پاقڵە، نۆك، فاسولیای سوور و ڕەش، ماش، نیسك، پاقلەی سۆیا، شیری سۆیا، پرۆتینی پاقلەی سۆیا Tofu، دانەویڵەی تەواو Whole grains بەتایبەتی شوفان، كینوا Quinoa، جۆ، بەزالیا، پاقلەی سودانی، باوی، فستق، تۆوەكانی گوڵەبەڕۆژە و كوولەكەی زەرد، هەروها هەوێنی خۆراكی Nutritional yeast كە جیاوازە لەگەڵ هەوێنی(خەمیرە) دروستكردنی هەویركاری.

Top