شێست تەرمی مۆمیاکراو لە مەکسیک دۆزرایەوە

شێست تەرمی مۆمیاکراو لە مەکسیک دۆزرایەوە

 

 

تەرمی مۆمیاکراوی ٦٠ کەس لە گۆڕێكی سوتێنراو لە ویلایەتی چیواوا لە باکووری مەکسیک دۆزرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، پۆلیسی مەکسیک دوای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە گلەییان هەبووە و هەستیان بە بۆنێکی ناخۆش کردووە لێکۆڵینەوەی لە سووتاندنی گۆڕێك لە ویلایەتی چیواوا کردۆتەوە، و تەرمی مۆمیاکراوی ٦٠ کەسیان دۆزیوەتەوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشێک لە تەرمەکان چەند مانگێک لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، هەندێکی دیکەش دەستیان بە شیبوونەوە کردووە.

تیمێکی پزیشکی دادوەری و ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران، لێکۆڵینەوەی دادوەریش لەبارەیەوە دەستیپێکرد.

شایانی باسە کە دوێنێ لە هەڵکۆڵینەکاندا کە لە گۆڕێکی نهێنی لە ویلایەتی جالیسکۆ ئەنجامدراوە، ٣٤ تەرم و ١٦٩ کیسە دەرکەوتووە کە پاشماوەی مرۆڤیان تێدابووە.

 بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 127,000 کەس لەو وڵاتەدا بێسەروشوێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top