بایەخی تەندروستیی نانی گەنمی تەواو
ئاردی گەنمی تەواو Whole wheat واتە گەنمی هاڕاو بە هەموو بەشەكانییەوە كە هەموو پێكهاتەكان لەخۆدەگرێت لە كاربۆهیدرات، ڕێژەیەكی كەمی پرۆتین، ڕیشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B9 (فۆلەیت)،E، لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، سیلینیۆم، زینك، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی نانی گەنمی تەواو: كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، ڕێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش بەوەی كە هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر دەهێڵێتەوە، كەمكردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن و گەدە و سوورێنچك، زیادبوونی ڕێژەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە لەگەڵ هاندان و ڕێكخستنی جووڵەی ڕیخۆڵە، هەروەها ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2 كەم بكاتەوە.
