ئایا دەرزی بۆتۆكس بێ زیانە؟

ئایا دەرزی بۆتۆكس بێ زیانە؟

دەزری بۆتۆكس Botox injections ڕاستەوخۆ لە ماسوولكە یان لە ژێر پێست دەدرێت، بۆنموونە بۆ چارەسەركردنی لۆچبوونی پێست دەرزیی بۆتۆكس لە ماسوولكە دەدرێت، كەچی بۆ چارەسەركردنی زیاد ئارەقەكردن بۆتۆكس لەژێر پێست دەدرێت. دەرزیی بۆتۆكس جگە لە بواری جوانكاری، بۆ چارەسەركردنی گەلێك حاڵەت و نەخۆشی سوودی لێ وەردەگیریت، وەكو: چارەسەركردنی تەمەڵی چاو، گرژبوونی پێڵووەكان، سووككردنی ئازاری شان و مل، لێكدانی ددانەكان لەكاتی خەودا Bruxism، هەروها حاڵەتەكانی شەقەسەری درێژخایەن. بەگشتی بەكارهێنانی دەرزیی بۆتۆكس سەلامەتە، زیانە لابەلاكانی سادە و كاتین وەكو: ئازار و ئاوسان لە شوێنی لێدانی دەرزیی بۆتۆكس كە باوترین زیانی لابەلایە و بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، چەند نیشانەیەكی هاوشێوەی هەڵامەت بەتایبەتی سەرئێشە كە بۆ 1-2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، سەرسووڕان، هێڵنج، بێهێزبوونی كاتیی ماسوولكەكانی دەموچاو بە شێوەی شۆڕبوونی پێڵووەكان و لاربوونی برۆكان، هەندێك جاریش گرفت لە قووتدانی خۆراك، لێڵبوونی بینین، لەگەڵ پەیدابوونی هەستەوەری بە شێوەی خورشت و سووربوونەوەی پێست.

Top