هۆكارەكانی كەمخوێنی لە منداڵدا
باوترین جۆری كەمخوێنی Anemia لە منداڵدا ئەو جۆرەیە كە لە ئەنجامی كەمیی كانزای ئاسن ڕوو دەدات.
هۆكارەكان:
• كەمیی ئاسن لە خۆراكدا واتە كەم خواردنی ئەو خۆراكانەی كە كانزای ئاسن لەخۆ دەگرن، وەك: گۆشت، پەلەور، ماسی، هێلكە، یان پاقلەمەنییەكان.
• گرفت لە هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا لەبەر بوونی نەخۆشیی هەوكردنی ڕیخۆڵە، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، یان زیاد خواردنی شیر، بۆنموونە كە زیاتر بێت لە 700 میللیلیتر لە ڕۆژێكدا كە هاوشێوەی چای تەگەرە دەخاتە بەردەم هەڵمژینی ئاسن.
• ونكردنی خوێن لە ئەنجامی برینداربوون، یان خوێنبەربوون لە كۆئەندامی هەرسدا لەبەر نەخۆشی.
• بوونی مشەخۆر لە كۆئەندامی هەرسدا، بەتایبەتی كرمەكان.
• زیادبوونی پێویستیی ڕۆژانە بە كانزای ئاسن لە ئەنجامی گەشەی كتوپڕدا، بەتایبەتی كە منداڵ لە تەمەنی نەوجەوانی نزیك دەبێتەوە.
